پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

بینەر: (1.1K)

نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف چیرۆكنووس و نووسەری دیاری كورد بڵاو كردەوە.

لە پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، چیرۆكنووس، ڕۆماننووس و نووسەری دیاری كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، پرسە و هاوخەمیم پێشكەش بە ماڵبات و نووسەران و تەواوی ڕووناكبیرانی كوردستان دەكەم.

“خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، وەك نووسەرێكی پێشەنگ و خاوەن خامەیەكی بەپێز، پێگەیەكی دیاری لە چیرۆك و وێژەی كوردیدا هەبوو، یادی ئەو بە خزمەت و بەرهەمە دانسقەكانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ڕۆشنبیریی كوردیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە”. لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *