بینەر:
(1.7K)
ئەمڕۆ شەموو 15ی ئابی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دواییی مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی کوردپەروەر و کوڕی محەمەد حوسێن خان سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد، دەربڕی.
لە پەیامەکەدا هاتووە، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی کوردپەروەر و کوڕی محەممەد حوسێن خان سەیف قازی وەزیری جەنگ لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد (مەحموود سەیف قازی)ـیم پێ گەیشت.
سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی “ماڵباتی تێکۆشەر و ئازادیخوازی سەیف قازی و کەسوکار و ئاشنایانیان و هەموو نیشتیمانپەروەرانی کوردستان” کردووە و ڕای گەیاندووە، “خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.”
















Leave a Reply