50 ملیۆن و هەندێك زێڕی لە ماڵی ناسیاوێكی دزی و گرتیان

بینەر: (1.0K)

كەسێك بە تۆمەتی دزینی 50 ملیۆن دینار و بڕێك زێڕ گیرا كە دزیی لە ماڵی ناسیاوێكی كردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی كەرخی بەغدا، توانیان تۆمەتبارێك بگرن كە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی و چەند پارچە خشڵێكی لە ماڵێك دزیبوو.

ڕوونی كردەوە كە تۆمەتبارەكە ناسیاوی خاوەن ماڵەكە بووە و زانیویەتی خاوەن ماڵ بۆ گەشت چوونەتە هەولێر، بۆیە هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵەكە و پارە و زێڕەكەی دزیوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشەكە دەستیان بە ڕێكارە لێكۆڵینەوەكانیان كردووە، لە ڕێگەی بەدواداچوونی مەیدانی و كۆكردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە هەوڵی تەكنیكی تایبەتمەندیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی كەرخ، توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەكە بدۆزنەوە و شوێنی مانەوەی دیاری بكەن، دواتریش بیگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *