ئایا سبەی ملیۆنان كەس دەمرن؟

بینەر: (807)

دەنگۆیەك لە سۆشیال میدیای دنیا بڵاو كراوەتەوە كە رۆژی 12ی ئەم مانگە، واتا سبەی چوارشەم، حاڵەتێكی گەردوونی روو دەدات و هێزی راكێشانی زەوی بۆ ماوەی حەوت چركە دەوەستێ‌، ئەوەیش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی ملیۆنان كەس لە دنیادا.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمەریكا “ناسا” بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاو كردەوە و دەڵێ‌، ئەوە تەنیا دەنگۆیە و هیچ بنەمایەكی راستیی تێدا نییە.

ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاو كراوەتەوە ناونراوە “پڕۆژەی ئەنكۆر” لەناوەڕۆكی پڕۆژەكەدا باس لەوە دەكرێت سبەی هێزی راكێشان بۆ ماوەی حەوت چركە نامێنێ‌، ڤیدیۆیش لەگەڵ دەنگۆكەدا بڵاو كراوەتەوە كە بەژیری دەستكرد دروست كراون، بەڵام ناسا تەواوی ئەو زانیاریانە رەت دەكاتەوە.

رێبەر رۆستەم فەلەكناسی كوردە لەوبارەیەوە لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، دەنگۆی كاوڵ بوونی دنیا و مردنی ملیۆنان كەس لە رۆی چوارشەم 12ی ئاب هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە.

ئەو دەڵێ‌، تەنیا لەو ڕۆژەدا دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا دیاردەكە دەیبینن و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاردەكە نابینرێ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *