دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له كه‌ناڵی ئینگلیزی، تیمێكی مه‌له‌وانانی ژێر ده‌ریا و ژێرده‌ریاییه‌كان، پاشماوه‌ی تێكشكاوی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی به‌ریتانیان به ناوی “ئێچ ئێم ئێس تایگه‌ر” دۆزییه‌وه، كه له‌و هه‌موو ماوه زۆره‌دا ببوو به نهێنییه‌كی شاراوه و كه‌س شوێن و چاره‌نووسیانی نه‌ده‌زانی.
گرووپی پرۆجێكت ئێكسپلوره‌ر ئاشكرای كرد، كه توانیان په‌یكه‌ری تێكشكاوی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی هێزی ده‌ریایی شاهانه‌ی به‌ریتانیا بدۆزینه‌وه، كه له ساڵی 1908 له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی وایت نقووم بوو، له‌و كاته‌وه‌ی كه خۆی به كه‌شتییه‌كی تری به‌ریتانی به ناوی “ئێچئێس ئێم بیرۆیك” له‌میانه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان، كێشا.
ڕووداوه‌كه به دیاریكراوی له دووی نیسان/ئه‌پریلی 1908 ڕووی دا، كاتێك كه‌شتی تایگه‌ر به‌شداری له مه‌شقه‌كانی كه‌شتیگه‌لی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا كرد، له كه‌ناڵی ئینگلیزی و له دووری 18 میل له باشووری دوورگه‌ی وایت ئه‌نجام درا.
به‌شێكی مهشقكردنهكه بریتی بوو له ڕاهێنانی كه‌شتییه‌كان له‌سه‌ر توانای پێكدادان له شه‌ودا به به‌له‌می بچووك، له‌وكاته‌وه‌ی كه‌شتییه گه‌وره‌كان به ڕووناكییه‌كی كه‌مه‌وه ده‌ریا ده‌بڕن.
















Leave a Reply