دوای 94 ساڵ خاوەنی گۆرانی “خەیاڵ كردی” كۆچی دوایی كرد

بینەر: (1.3K)

حوسێن خواجەئەمیری ناسراو بە ئیرەج هونەرمەندی كلاسیكی ئێران، ئەمڕۆ 12ی ئابی 2026 لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا كێشەی تەندروستی هەبووە و چەندان جار رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و ئەمڕۆ گیانی لە دەست دا.

حوسێن خواجەئەمیری یەكێك بوو لە دیارترین دەنگەكانی موزیكی كلاسیكی ئێران لە ناوچەی نەگنز لەدایك بوو و زیاتر لە 70 ساڵ كاری هونەری كرد.

لە تەمەنێكی زۆر كەمەوە دەستی بە فێربوونی ئاوازی ئێرانی كرد و دواتر لە تاران لەلایەن ئەبولحەسەن سەبا فێری موزیكی كلاسیكی بوو. سەبا یەكێك بوو لەو كەسانەی ڕێگای ئیرەجی بۆ ڕادیۆی ئێران كردەوە.

ئیرەج بەشداریی زۆری لە پرۆگرامە مێژووییەكانی ڕادیۆی ئێران، بەتایبەتی “گولها” كردووە. لەگەڵ موزیسین و ئاوازدانەرانی گەورەی ئەو سەردەمە كاری كردووە و یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئیرەج ئەوە بوو كە تەنیا گۆرانیبێژی ڕادیۆ نەبوو، دەنگی بۆ زۆر فیلمی سینەمایی ئێران تۆمار كرا، بەتایبەتی لە دەورانی گەشەكردنی سینەمای ئێران.

لە ماوەی ژیانی هونەریدا زیاتر لە دوو هەزار ئاواز و گۆرانی لە بەرهەمەكانی بەجێماوە و یەكێك لە شاكارەكانی گۆرانی “خیال كردیە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *