100 دۆلار 153 هەزار دیناری تێپەڕاند

بینەر: (1.4K)

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر بەرز بووەوە و دینار بەهای زیاتری لە دەست دا كە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، زیاتر لە سێ‌ هەزار دینار دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم و كۆتایی هەفتەیە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت نرخی دۆلار بە بەرزی بمێنێتەوە، بە جۆرێك بەیانیی ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 152 و هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام كەمێك لەمەوبەر هەواڵ لە نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی دۆلارەوە گەیشتە “وشە”، ئێستە 100 دۆلار بە 153 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

گۆران مەولوود خاوەنی نووسنگەی كڕین و فرۆشتنی دۆلار، زانیارییەكەی بۆ “وشە” پشتڕاست كردەوە و گوتی، پێدەچێ‌ دۆلار لەو نرخە بەرزەدا تا هەفتەی داهاتوو بمێنێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە كە دۆلار لە بازاڕ زۆر كەمە و ئەوەی هەیە بازرگانان دەیكڕن، ئەویش بەهۆی سیستمی ئەسیكۆدا و باجی گومرگی نوێ لە عێراق، لە بەغدا و بەسرە و پارێزگاكانی تریش بەهای دینار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 153 هەزارو 600 دینارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *