بینەر:
(706)
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ كە بووەتە هۆی تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لەسەر رێی سنە – هەمەدان، 10 هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوول، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی پارێزگای سنە رای گەیاند، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و تیمەكانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئاگرەكە كەبەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی دروست بووە، ماوەیەكی زۆری ویستووە تا كۆنترۆڵ بكرێت و چەندان تیمی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی بوون.
سەرباری ئەوەی باس لەوە دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان زیاتر لە 10 كەس دەبن، بەڵام هێشتا بە فەرمی وردەكاری رووداوەكە رانەگەیەنراوە.
















Leave a Reply