گەشتە ئاسمانییەكان لە نەجەفەوە بەرەو ئێران دەست پێ دەكەنەوە

بینەر: (310)

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای خستە سەر كەرتی فڕۆكەوانیی ئێران و فڕۆكەخانەكانی لە پێشوازیكردن لە فڕۆكەكانی ئەو وڵاتە وریا كردەوە، عێراق فڕۆكەخانەكانی لەبەردەم گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران داخست، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم هێڵی ئاسمانیی عێراق دەست پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نەجەفەوە لەگەڵ ئێران راگەیاند.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاشكرای كرد كە هێڵی ئاسمانی عێراق دەستی بە گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی ئێران لە فڕۆكەخانەی نەجەفەوە كردووە، ئەوە لەوكاتەی تا ئێستە پێشوازیكردن لە فڕۆكەكانی ئێران لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، لەوانەش نەجەف، دەستی پێ نەكردووەتەوە و هیچ رێنوێنییەك لەوبارەوە نەهاتووە.

ئەوە لەوكاتەی سەرچاوەیەكی باڵا دووپاتی كردەوە كە سزای سەر كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی ئێران تا ئێستە بەردەوامە، فڕۆكەخانەی نەجەفیش دووپاتی كردەوە كە هیچ رێنوێنییەكیان لەبارەی دەست پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ ئێران بۆ نەهاتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *