عێراقچی چاوی بە ناوەندگیرەكان لەگەڵ ئەمەریكا دەكەوێت

بینەر: (4)

دوای ماوەیەكی دوورودرێژ لە وەستانی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا لەبارەی ئاگربەست و كردنەوەی گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی دەریایی، هەفتەی رابردوو شاندی هەردوو وڵات لە نیویۆرك بۆ ماوەی سێ سەعات دانوستانیان كرد، ئێران لە رێگەی ناوەنگیرە قەتەڕییەكانەوە پێشنیازێكی بە ئەمەریكا دا، بەڵام واشنتن رەتی كردەوە، ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران ئاماژە دەكەن بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی بە ناوەندگیرەكان بكەوێت.

ئاژانسی “ئیسنا”ی ئێرانی رای گەیاند كە بڕیارە ئەمڕۆ لە نیویۆرك، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی بە ناوەندگیرەكان لەگەڵ ئەمەریكا بكەوێت، باسی نوێترین پێشنیازەكانی دەست پێكردنەوەی دانوستان بكەن، بەڵام لەو دیدارە هیچ نوێنەرێكی ئەمەریكی ئامادە نابێت.

دوێنێ عێراقچی دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا ئامادەیە، هاوكات ئامادەشە بۆ شەڕ، تاران پرسیاری ئەوەی هەیە ئاخۆ بۆچی ئەمەریكا پێشنیازەكەی ئێرانی بۆ ئاساییكردنەوەی كەنداو و گەرووی هورمز رەت كردەوە، ئێستەش تاران ئامادەیە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز ئەگەر ئەمەریكا چەند هەنگاوێك جێبەجێ بكات، داواكارییەكانی ئێران نوێ نین و داوای رێزگرتنە لە مافەكانمان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *