وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی حه‌وت وڵاته‌كه داوایان له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، چه‌كداركردن و پشتیوانیكردنی گرووپی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن بوه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌یان له په‌راوێزی ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی سه‌ركۆنه‌ی بۆردمانه‌كانی حووسییه‌كانیان له دژی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه كرد.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، داوا له گرووپی حووسییه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌سبه‌جێ هه‌ڵمه‌ت و كرده سه‌ربازییه‌كان و هێرشه‌كانیان بوه‌ستێنن، چیتر كه‌شتی مه‌ده‌نی به ئامانج نه‌گرن و هه‌زاران خه‌ڵك ئاواره نه‌كه‌ن و بۆ گفتوگۆ و دانوستانی سیاسی بگه‌ڕێنه‌وه.
















Leave a Reply