بینەر:
(5)
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رز له كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا بیسترا و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی چالاككران و زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی مه‌ترسیش بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه لێ درا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كییڤ به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به درۆن و مووشه‌كی بالیستیك هێرشیكراوه‌ته سه‌ر، دواتر هێزی ئاسمانی ئۆكراینا هۆشداری بڵاوكرده‌وه، كه مووشه‌كی بالیستیكی نوێ به‌ره‌و كییڤ به‌ڕێوه‌یه و پێویسته خه‌ڵكی له شوێنه سه‌لامه‌ته‌كان بمێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له كییڤهوه هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌باره‌ی زیانه مادی و گیانییه‌كانی ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا دووپات له‌سه‌ر بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه.
















Leave a Reply