بینەر:
(403)
ئەمڕۆ یەکشەم 30ی ئابی 2026، پڕۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە مووچەخۆران دەکات پەلە بکەن لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە سبەی دووشەم 31ی ئاب کۆتا وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن و دوای ئەوە دابەشکردنی مووچە بە کاش بەتەواوی ڕادەگیرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، سبەی 31ی ئاب، کۆتا وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی هەژماری من، بۆیە پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی تا ئێستە مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، پەلە بکەن لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
















Leave a Reply