میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، له جه‌نگی 40 ڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ئیمارات له دوای بۆردمانكردنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هاتووه‌ته نێو جه‌نگه‌كه‌وه و ده‌یان جار بۆردمانی ئامانجه‌كانی له ئێران كردووه و بۆ ئه‌مه‌یش پشتی به زانیاری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌ستووه.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال نووسیویه‌تی، له دوای ئه‌وه‌ی ئێران بۆردمانی ژێرخانی نه‌وت و غازی ئیماراتی كرد، حكوومه‌تی ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی وردی ده‌ست پێ كرد و ده‌یانجار بۆردمانی وێستگه‌كانی وزه‌ی له ئێران كرد، وه‌ك وه‌ڵامێكی تاران به‌رانبه‌ر به هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی نه‌وت و غازی ئیمارات.
ئه‌و جووڵه‌ی ئیمارات له كاتێكدا بوو له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه وڵاتانی كه‌نداو دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ڕێی ناده‌ن ئاسمان و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ئیمارات له‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌شیمان بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئێران به چڕی بۆردمانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له جه‌نگی 40 ڕۆژه‌دا ئێران به دوو هه‌زار و 800 مووشه‌ك و درۆن بۆردمانی ئیماراتی كردووه، ئه‌مه‌یش زۆرتره له ژماره‌ی ئه‌و بۆردمانانه‌ی كه ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامی داوه، له كاتێكدا به فه‌رمی ئیمارات له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاند و به‌شێك نه‌بووه له جه‌نگه‌كه.
دواجار به ناچاری ئیمارات هاتووه‌ته ناو جه‌نگه‌كه‌وه و ده‌یانجار بۆردمانی وێستگه‌كانی وزه و ئامانجه ستراتیجییه‌كانی ئێرانی له دوورگه‌ی “قه‌شم و ئه‌بو مو‌سا و به‌نده‌ر عه‌باس و پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له دوورگه‌ی لاوان”ی كردووه و یه‌كێك له بۆردمانه‌كانیش گرووپی عه‌سلویه بۆ پترۆكیمیاییاتی به ئامانج گرتووه، كه ئه‌مه ناڕه‌زایه‌تی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێنا.
بۆردمانكردنی ئه‌و كارگه‌یه‌ی پترۆكیمیایی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بوو، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی ناڕه‌زایی وڵاتان و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایشی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوای له ئیسرائیل كرد ده‌ست له به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌كانی وزه و پیشه‌سازی هه‌ڵبگرن.
كاتێكیش ڕۆژنامه‌وانان پرسیاریان له بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی بۆردمانكردنی ئه‌و پێگه پیشه‌سازییه كرد، ئه‌و له وه‌ڵامدا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئیماراتی نه‌كرد و گوتی، ئیسرائیل به ته‌نیا جموجۆڵی دژی گرووپی عهلسهوییه بۆ غاز و پترۆكیمیاییات كرد.
هاوكات له سه‌روبه‌ندی جه‌نگ بۆ یارمه‌تیدانی ئیمارات و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان، ئیسرائیل هاوپه‌یمانیه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌بو زه‌بی به‌هێزكرد و پاتری سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی “گومه‌زی ئاسنین” و سه‌ربازانی سوپای به‌رگری ئیسرائیلی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر له سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل سه‌ردانی ئیماراتیان كرد، له‌وانه ده‌یڤید بارنیا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل “مۆساد” و ده‌یڤد زینی ئه‌مینداری گشتی “شاباك” و ئایال زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل و بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئه‌و زانیارییانه به توندی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه.
سعوودیه ڕه‌خنه‌ی توندی له كرده‌كانی ئیمارات دژی ئێران گرتووه و لای ئه‌مه‌ریكا سكاڵای له دژ تۆمار كردوون و دووپاتی كردووه‌ته‌وه، جموجۆڵه‌كانی ئیمارات مه‌ترسی وه‌ڵامدانه‌وه و بۆردمانكردنی وڵاتانی كه‌نداو زیاتر ده‌كات. هه‌ر ئه‌مه‌یش ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئیماراتی زۆر قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان نیگه‌رانی له وڵاتانی كه‌نداو ده‌ربڕی، به تایبه‌ت سعوودیه و قه‌ته‌ر به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئێران له دژی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو، هه‌رچه‌نده دواتریش بن زاید له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه جه‌نگه‌كه جه‌نگی ئه‌وان نییه، به‌ڵام ناكرێ قبووڵی بۆردمانه‌كانی ئێران بكه‌ن، به‌ڵام وڵاتانی تر بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
















Leave a Reply