نەخۆشی شەكرە چۆن كار لە چاو دەكات؟

بینەر: (414)

یەكێك لە كاریگەرییە خراپەكانی نەخۆشی شەكرە، لێڵكردنی هاوێنەی چاوە یان بوونە هۆی تووشبوون بە ئاوی سپی، ئەگەر ئاستی شەكری خوێن ماوەیەكی دوورودرێژ بەرز بێت، كار لە هاوێنەی چاو دەكات و لەدەستدانی روونی و زووڵاڵییەكەی خێرا دەكات، ئەوەش كێشەی بینین دروست دەكات.

ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە، لە تەمەنێكی زووتر و بە تێكڕایەكی زیاتر بە بەراورد بە كەسانی ئاسایی تووشی ئاوی سپی دەبنەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە بەرزیی ئاستی گلوكۆز لە خوێن بە چەند میكانیزم و شێوەیەك كار لە هاوێنەی چاو دەكات، لەوانە بەرزبوونی ئاستی شەكر لە شلەی دەوروبەری هاوێنەكە، كە دەبێتە هۆی شێوانی بینین، هەروەها بەشێك لە گلوكۆزی ناو هاوێنەكە بۆ مادەی “سووربیتۆل” دەگۆڕێت، كە رەنگە بە كەڵەكەبوونی تاریكبوونی هاوێنەكە زیاتر بكات.

بۆیە بە مانەوەی ئاستی شەكری خوێن بە بەرزی، زیان بە پێكهاتەی هاوێنەی چاو دەگات و تاریكبوونی خێراتر دەبێت و لەگەڵ چوونە ناو تەمەن و درێژیی ماوەی تووشبوون بە شەكرە مەترسییەكەی زیاتر دەبێت، لە كاتی نەشتەرگەریی لابردنی ئاوی سپیش، نەخۆشانی شەكرە ئەگەری دروستبوونی هەندێك كێشەیان هەیە، بەتایبەتی ئەگەر شەكرە كاری لە تۆڕێنەی چاویان كردبێت، واتە كاری لە لوولەكانی خوێنی چاو كردبێت، كاریگەرییەكی تر هەوكردنی قووڵایی چاوە، كە مەترسیدارە و ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *