میلیشیاكان مەرجی دانانی چەك رادەگەیەنن

بینەر: (1.5K)

بڕیارە سەری ئەم مانگە دوا وادەی كشانەوەی هێزی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمەریكا بێت، هاوكات دوا وادەشە بۆ داماڵینی چەكی میلیشیاكان، بەشی زۆری میلیشیاكان دانانی چەك رەت دەكەنەوە یان مەرجی قورس بۆ دانانی رادەگەیەنن، شارەزایان پێیان وایە ئێران خۆی بە خاوەنی ئەو چەكە دەزانێت و ئامادە نییە ئێستە دەستبەرداری ببێت.

ئەمشەو گرووپی “ئەسحابولكەهف”، كە گرووپێكی بەرەی موقاوەمەی ئیسلامییە لە عێراق، هەڵوێستی بەرانبەر بە دانانی چەك دووپات كردەوە و رای گەیاند كە رێكخستنەوەی چەك مەرجدارە بە كشانەوەی تەواوی هێزە بیانییەكان لە عێراق، گرووپەكە لە راگەیەندراوێك ئاماژەی كرد كە رێكخستنەوەی چەك پڕۆژەیەكی نیشتمانییە، بەڵام دوای كشانەوەی هەموو هێزە بیانییەكان لە عێراق دەبێت.

ئەو گرووپە هێزە بیانییەكانی بە هێزی هاوپەیمانان و ئەمەریكا و توركیا لە قەڵەم دا، هەموو جۆرە داگیركارییەك كۆتایی پێ بێت، بۆیە هەر گفتوگۆیەك لەبارەی رێكخستنەوەی چەك بەر لە كۆتاهێنان بە بوونی سەربازیی بیانی لە عێراق رەتكراوەیە.

شارەزایان پێیان وایە دۆسیەی چەكی میلیشیاكان پێوەستە بە ئێران و بە دەستی ئێران و سوپای پاسدارانە، ئەوان چارەنووسی ئەو چەكانە و میلیشیاكان دیاری دەكەن، ئەوانیش نایانەوێ ئێستە دەستبەرداری كارتێكی گرنگی دەستیان بن لە ململانێكەیان لەگەڵ ئەمەریكا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *