لە كاتی دابەزاندنی كێش چەوری زیادە چی بەسەر دێت؟

بینەر: (624)

كەسانێكی زۆر بە ناچاری و بۆ مەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان هەوڵی كەمكردنەوەی كێشی لەشیان دەدەن، ئەوان وەرزش دەكەن و پیادەی سیستمی جیاوازی ریجیم دەكەن، رەنگە ئەو پرسیارە بكرێت، ئاخۆ لە كاتی دابەزینی كێش و نەمانی چەوری لەش، ئەو چەوریە چی بەسەر دێت؟

شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن كە لە كاتی دابەزاندنی كێش، ئەو چەورییە بۆ ماسولكە ناگۆڕێت و بە ئاسانی ون نابێت، كاتێك لەش بڕێكی زیاتر وزەی پێویستە، واتە زیاتر لەوەی لە خۆراكەوە بۆی دێت، پەنا بۆ وزەی ئەمباركراو لە لەش دەبات، واتە چەوری، ئەوكاتە چەوری دەبێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی وزە و لە كاتی تێكشكاندنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو بەرهەم دێت.

بەپێی شارەزایان لە ئەنجامی تێكشانی چەوری لەش، 84%ی بۆ دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەگۆڕێت و لە رێگەی سیەكانەوە لە هەناسەدان دەكرێتە دەرەوەی لەش، 16%شی بۆ ئاو دەگۆڕێت و لە رێگەی میز و ئارەقەوە دەكرێتە دەرەوە، ئەوان دەڵێن، جیاوازی لە نێوان لەدەستدانی چەوری و و لەدەستدانی ئاو هەیە، كاتێك مرۆڤ وەرزش دەكات یان ساونا، رەنگە كێشی بە خێرایی لەدەست بدات، بەڵام ئەو كێشە بریتییە لە ئاو نەك چەوری.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *