كۆڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان كوردستان و توركیا – ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت

بینەر: (568)

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە لە مانگی ئەیلوولدا كۆڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا – ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئاب، د.محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، بۆ “وشە” گوتی، ئامادەكارییەكان بۆ رێكخستنی كۆڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و ئازەربایجان دەستی پێ كردووە.

روونیشی كردەوە كە كۆڕبەندەكە بڕیارە لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە رەخساندنی زەمینە بۆ هاتنی وەبەرهێنانی بیانی هەنگاوێكی لە پێشینەی دەستەكەیانە و لەماوەی رابردوویشدا وەبەرهێنەری چەندان وڵات بۆ كار و وەبەرهێنان روویان لە كوردستان كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *