فاینەنشاڵ تایمز: ڕووسیا بە نهێنی پەرەی بە بەرنامەی مووشەكی ئێران داوە

بینەر: (957)

لەگەڵ بەهێزبوونی پێوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و تاران لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پەیامی ئاڵوگۆڕكراوی دزەپێكراو و تۆماری گەشتی و شیكاری داهێنانەكانی سەربازی ڕووسیا پشتڕاستی ئەوە دەكەنەوە، مۆسكۆ بە نهێنی یارمەتیی ئێرانی داوە، تا پەرە بە بەرنامەی مووشەكی كرۆزی خێراتر لە دەنگ بدات، ئەمەیش بە یەكێك لە گرنگترین پرۆسەكانی گواستنەوەی تەكنەلۆجیای سەربازی ستراتیجی لە مۆسكۆوە بۆ تاران هەژمار دەكرێت.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی وردی ڕۆژنامەی “فاینەنشاڵ تایمز”، ئەو یارمەتیدانەی مۆسكۆ بۆ تاران لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی تەواو نهێنی بووە لە ژێر ناوی سیمبولی سی 430 ئێل، لەو ڕێگەیەوە بەشێك لە پسپۆرانی دروستكردنی مووشەك لە ڕووسیاوە سەردانی ئێرانیان كردووە.

ئامانجی سەردانەكە كۆمەك و یارمەتیدانی ئێران بووە، لە پەرەپێدان و دروستكردنی چەكێكی نوێ كە بتوانێ ببێتە هەڕەشە بۆ سەر كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمەریكا و كەشتیی جەنگی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو بەرنامەیە لە تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2023 بە فەرمی لە نێوان ئێران و ڕووسیا دەستی پێ كرد، تا كاتی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیلیش دژی ئێران لە شوبات/فێبرایەری ئەمساڵ كاری لەسەر دەكرا.

ئەو پەیام و نامە ئاڵوگۆڕكراوانەی نێوان هەردوولا لەبارەی ئەو بەرنامە نهێنییە كە دزەی پێكراوە و تا هاوینی 2026 بەردەوامی هەبووە، لە چوارچێوەی هاوبەشایەتی سەربازییە لە نێوان مۆسكۆ و تاران، هەروەها بەرنامە نهێنییەكە بە بەشداریی كۆمپانیای ڕووسبۆرون ئێكسپۆرت باڵی حكوومەتی ڕووسیا بۆ هەناردەكردنی چەك بۆ دەرەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای ئێن پی ئۆ مەشینۆسترۆینیای تایبەت بە پەرەپێدانی مووشەك ئەنجام دراوە.

هاوكات تۆماری گەشتی بەرپرسانی رووسیا و پسپۆرانی باڵای ئەو دوو كۆمپانیایە ئەوەی دەرخستووە، كە چەندان جار بەر لە واژووكردنی گرێبەست لەبارەی بەرنامە نهێنییەكە بە فەرمی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئێران، سەردانی ئێرانیان كردووە.

لە سەرەتای ساڵی 2025 دوو كۆمپانیا رووسییەكە بڕێكی زۆری مادەی تەقەمەنی تایبەت بە سیستمی پاڵنانی كارلێكەر، ئەندازیارانی ڕووس داتاكانیان بۆ شی كردوونەتەوە و تاقیكردنەوەی هەڵدانی مووشەكەكانیان كردووە و پرسیاری وردیان لەبارەی چۆنیەتیی كاركردنی ئەو سیستمە وەڵام داوەتەوە.

هەروەها پرسیارەكان خۆی لە دەستكاریكردنی سیستمی سووتەمەنی و بەردەوامی سووتان و دیزاینی دەرچەی هەوای سەر بزوێنەر، ئەگەری كاركردنی بزوێنەر دوای تەواوبوونی داتاكانی پێوانەكردن كە بە ئێران دراوە. لە سەرەتای تاقیكردنەوەكان دوای كەمتر لە خولەكێك ئەو سیستمە وەستاوە و دواتر ئەندازیارانی ڕووس یارمەتییان داون، تا كێشە تەكنییەكان دەستنیشان بكەن و بە ئێرانییەكانی بدەن، هەروەها دیزاینی بزوێنەر و سیستمی كارپێكردنی مووشەكەكانیان گۆڕیوە و پشتیان بە ئەزموونی چەندان ساڵەی خۆیان لەو بوارە بەستووە.

لە نیسان/ئەپریلی 2025 كۆمپانیای رووسبۆرون ئێكسپۆرت، شاندێكی ڕەوانەی ئێران كردووە كە لە 24 پسپۆری ڕووسی پێكهاتبوون، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی تەكنەلۆجیای پەرەپێدانی مووشەك، ئەمەیش لە چوارچێوەی بەرنامە نهێنییەكەی نێوان تاران و مۆسكۆ بووە.

ئامانجی سەرەكی بەرنامەكە ئەوە بووە كە ئێران توانای پەرەپێدان و دروستكردنی سیستمی پاڵنانی كارلێكەری سووتێنەری هەبێت، ئەمە بزوێنەری مووشەكی كروز بەهێز دەكات و وا دەكات بە خێرایی زیاتر لە دەنگ بفڕێت و مەودای پێكانی ئامانجیشی زۆر زیاتر ببێت.

پسپۆرانی بواری مووشەك و كاروباری سەربازی دەڵێن، ئەو تەكنەلۆجیایە تایبەتە بۆ مووشەكی كروزی دژە كەشتی و مووشەكی هێرشی وشكایی پەرەی پێ دەدرێت.

پسپۆران دەڵێن، سەركەوتنی ئێران لە بەكارهێنانی ئەو تەكنەلۆجیایە لە داهاتوودا، دەرفەت بە پەرەپێدانی دەڕەخسێنێت و وا دەكات ڤێرژنی نوێی مووشەكی كروزی خێراتر لە دەنگ بەرهەم بهێنێت و كەمتر پشت بە هاوردەكردنی ئەو جۆرە مووشەكە لە دەرەوە ببەستێت، ئەمەیش پیشەسازی بەرگریی سەربازی و ستراتیجی ئێران زۆر بەرەوپێشەوە دەبات.

فابیان هینز پسپۆری مووشەكی ئێرانی و شرۆڤەكاری گەورە لە ڕێكخراوی كۆنفلیكت ئارمامێنت ریسێرچی بەریتانی دەڵێ، ئەو بەرنامەیە نوێنەرایەتی گواستنەوەی ئەو تەكنەلۆجیای زۆر هەستیار و ستراتیجی لە ڕووسیا، ئەو تەكنەلۆجیایەیش ئێران چەندان دەیەیە هەوڵی دەستخستنی دەدات.

زیاتر گوتی، دەسكەوتنی ئەو تەكنەلۆجیا و بەرنامە پێشكەوتووەی پیشەسازی سەربازی، پێویستی بە رەزامەندی سیاسی لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی ڕووسیا هەیە.

جیم لامسن شرۆڤەكاری سەربازی پێشوو لە دەزگەی هەواڵگری ئەمەریكا گوتی، ئەو چەكە سیستمێكی ستراتیجی نوێ بە ئێران دەبەخشێ و لەو ڕێگەیەوەیش دەتوانێ هەڕەشە لە هێزی دەریایی ئەمەریكا بكات.

نیكۆل گرایڤسكی پسپۆری زانستی سیاسی لە زانكۆی سیانس پۆی فڕەنسی دەڵێ، ئەو پێدانی ئەو بەرنامە مووشەكییە لەلایەن ڕووسیاوە بە ئێران، بە ئامانجی ئەوەیە مۆسكۆ دەیەوێ بەرەی جەنگی ئۆكراینا دژی ڕۆژئاوا زۆر فرەوانتر بكات و ئەمەریكا بە گۆڕەپانێكی تری جەنگ سەرقاڵ بكات و كەمترین سەرنجی لەسەر ئۆكراینا بهێڵێتەوە.

مووشەكی كروزی خێراتر لە دەنگ، مووشەكێكی پێشكەوتووە و لە بەرزی مامناوەند و كەم بەرەو پێكانی ئامانجەكەی دەفڕێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە ئاسانی ناتوانێ بیدۆزێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *