دانەوێڵەی هەولێر بە نووسراوی فەرمی داوای گواستنەوەی 40 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران دەكات كە ئێستە لە گۆڕەپانەكاندا لەبەردەم مەترسیی تێكچووندایە.
ئەمڕۆ شەموو نۆی ئاب، میران بەختیار بەڕێوەبەری دانەوێڵەی هەولێر رای گەیاند، داوایەكی فەرمیی ئاراستەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق كردووە بۆ گواستنەوەی 40 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەوەش بەهۆی پڕبوونی سایلۆكان و مەترسیی تێكچوونی بەرهەمەكە بەهۆی بارانبارینەوە.
ئەو بۆ “وشە” روونی كردەوە، ئەمساڵ بڕی 197 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆكانی هەولێر، قوشتەپە و كۆیە وەرگیراوە، بەپێی ئامارەكانیش 122 هەزار تۆنی هی هەرێمی كوردستان بووە و نزیكەی 67 هەزار تۆنیشی گەنمی جووتیارانی سنووری مادەی 140 بووە، بەو هۆیەوە بڕی 40 هەزار تۆن گەنم لە گۆڕەپانەكاندا بە بێ جێگەی كۆگاكردن ماوەتەوە.
پێشتر لە دیمانەیەكی لەگەڵ “وشە” میران بەختیار رای گەیاندبوو كە هەنگاوی گەورە بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە نراوە، دووپاتی لەوە كردبووەوە كە لەم حكوومەتەدا زۆترین گرنگی بە كەرتی كشتوكاڵی دراوە.
















Leave a Reply