جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م هۆشداری به تاران دا، هه‌ڕه‌شه‌كردن له جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له ڕێی به ئامانجگرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كان، وه‌ڵامی توندی واشنتنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
جه‌ی دی ڤانس جێگیری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، واشنتن كار ده‌كات بۆ گه‌ره‌نتیكردنی جووڵه‌ی كه‌شتیوانی و ئێرانیش سه‌رچاوه و ژێرخانێكی ئه‌وتۆی نییه دووباره به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی زیندوو بكاته‌وه.
زیاتر گوتی، پێویسته ئێران بۆ ساڵانێكی درێژ توانای دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی نه‌بێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ده‌هێنرێته دی.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دی ڤانس گوتی، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كان وه‌ڵامی توندی ئه‌مه‌ریكای لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئێران به‌رپرسه له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، به‌هۆی هێرشی بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان.
















Leave a Reply