حكوومەتی هەرێم 51 ملیار دیناری بۆ سێ شەقامی سلێمانی تەرخان كرد

بینەر: (6)

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەكانی شارەوانیی سلێمانی داوە تا شارەكە بە شەقامی 100 مەترییەوە ببەسترێتەوە. بودجەی پێویست بۆ ئەو سێ شەقامە تەرخان كراوە.

میدیای یەكێتی بڵاوی كردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی خەرجكردنی بوجەی پێویستی بۆ شەقامی تێرمیناڵی نوێی سلێمانی بەرەو شەقامی 100 مەتری. شەقامی بەكرەجۆ بۆ بەستنەوەی بە شەقامی 100 مەتری. شەقامی كوردستی بەرەو شەقامی 100 مەتری داوە.

بەپێی هەواڵەكە كۆی بودجەی ئەم سێ شەقامە، زیاتر لە 51 ملیار دینارە كە بەشێكی گرنگی شەقامی شارەكە پێكدێنن.

هاوكات گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە، هەرچەندە ئەوان داوای هەشت شەقامیان كردووە، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم سێ شەقامەش ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاتوچۆی هاونیشتمانیان دروست دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *