حزبوڵا هەڕەشەی رووخانی حكوومەتی زەیدی دەكات

بینەر: (396)

ئەمشەو بەرپرسی تەناهیی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی هەڕەشەی رووخانی لە حكوومەتی عێراق كرد ئەگەر لە دوای یەكی تشرینی یەكەم لە گەمارۆی ئاسمانی سەر ئێران بەردەوام بێت، هەروەها هەڕەشەی داخستنی دەروازە سنوورییەكانی ئەو وڵاتانەشی كرد كە لە گەمارۆكەدا بەشدارن.

ئەمشەو ئەبو موجاهید عەساف بەرپرسی تەناهی كەتیبیەكانی حزبوڵای عێراقی لە راگەیەندراوێكدا پەیامێكی ئاراستەی حكوومەتی عێراق و هێزە سیاسییەكان كرد و گوتی، گەل ئەوانە دەزانێت كە لە پشت بڕیارەكانی حكوومەت خۆیان حەشار داوە، حكوومەتی عێراقی بەوە تۆمەتبار كرد كە بە پلانی سێ هاوپەیمانی دروست بووە و بەرەی بەرگری بەوە دەزانێت كە لە پشت دەرگە داخراوەكان دەگوزەرێت.

عەساف هەڕەشەی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و ئەوانەی لە پشتیەوەن كرد بە كاركردن بۆ رووخانی حكوومەتەكەی بە هەموو رێگەیەك، ئەگەر لە بەرژەوەندی گەل كار نەكات، هاوكات بەردەوامبوونی گەمارۆی ئاسمانی سەر ئێران لە دوای یەكی تشرینی یەكەم رووبەڕووی هەڵوێست دەبێتەوە، تا ئاستی داخستنی دەروازەی سنووریی وڵاتانی بەشدار لە گەمارۆی سەر ئێران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *