به‌ڕه‌لابوونی شێرێك هێزه‌كانی دیاله‌ی خستووه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

بینەر: (902)

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ته‌واوی هێزه‌كانی ته‌ناهی له‌ سنووری پارێزگه‌ی دیاله‌ بڵاوه‌یان پێكرا و ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێرێكی به‌ڕه‌لابوو له‌ ناوه‌ڕاستی پارێزگه‌كه‌ كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بۆ “شه‌فه‌ق نیوز” گوتی، هێزێكی ته‌ناهی ده‌ستی به‌ ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینی ناوچه‌كانی دوور له‌لای ناوچه‌ی ئه‌سوه‌د له‌ ده‌وروبه‌ری به‌عقووبه‌ كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئاگه‌داركرانه‌وه‌ كه‌ شێرێكی ئازاد و به‌ڕه‌لا له‌ ناوچه‌كه‌ بینراوه‌.

وێنه‌ و ڤیدیۆی شێره به‌ڕه‌لابووه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ چڕی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش وایكرد كه‌ هێزه‌كان بخرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له‌ ناوچه‌كه‌، به‌ڵام تا ئێسته‌ ڕاستی و دروستی به‌ڕه‌لابوونی ئه‌م شێره‌ و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تێیدا بووه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *