زانایانی بواری گه‌ردوونناسی هۆشداری له زیادبوونی به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان له خولگه‌ی زه‌وی و پاشماوه‌ی كه‌شتییه گه‌ردوونییه‌كان ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مانه مه‌ترسی به‌ریه‌ككه‌وتنی مانگه ده‌ستكرده‌كان و تێكشكانیان و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه‌كانیان زۆر زیاد ده‌كه‌ن.
له خولگه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌وی ئێسته 34 هه‌زار مانگی ده‌ستكرد و پارچه‌ی كه‌شتییه گه‌ردوونییه‌كان بوونی هه‌یه و زیاتر له 10 هه‌زار ته‌ن و پارچه‌یان پێوه‌ستن به تۆڕی ستارلینكی سه‌ر به كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس.
زانایان ده‌ڵێن، ستارلینك ڕۆڵی پێشه‌نگ ده‌گێڕێت له زیادكردنی مانگه ده‌سكرده‌كان و ئێسته خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی مانگی ده‌سكرده له ده‌وروبه‌ری گۆی زه‌وی و له مێژوو حاڵه‌تی له‌مشێوه‌یه بوونی نه‌بووه.
مانگه ده‌سكرده‌كانی ستارلینك زیرهكان و له دوای هه‌ڵدانیان بۆ ده‌وروبه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌وی، به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه خۆیان له‌و ته‌نانه لا ده‌ده‌ن كه به‌ره‌و ڕوویان دێن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته سه‌دان هه‌زار جار ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه و ڕێگریان كردووه له‌وه‌ی به‌ر ته‌نی تر له ئاسمان بكه‌ون.
پێشبینی ده‌كرێ تا ساڵی 2034 ژماره‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌وی بۆ 41 هه‌زار به‌رز ببێته‌وه و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندێكی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریش ده‌درێ، كه پێویستی به 1.5 ملیۆن مانگی ده‌سكرد هه‌یه.
















Leave a Reply