چاوەڕوانی گەڕێكی نوێی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا دەكرێت

بینەر: (13)

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ دووشەم یان سبەی سێشەم ناوەندگیرە قەتەڕییەكان دانوستانی بە جیا لەگەڵ ئێران و ئەمەریكا لە نیویۆرك ساز بكەن، وەك ئەوەی هەردوو ئاژانسی “رۆیتەرز” و “ئەسیۆشێتید پرێس” لە سەرچاوەكان گواستییانەوە.

ئاژانسی “رۆیتەز”، لە سەرچاوەیەكی گواستەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی ناوەندگیرەكان دانوستانێكی بە جیا و سەربەخۆ لەگەڵ ئێران و ئەمەریكا لە نیویۆرك دەست پێ بكەن، ئەوەش بەهۆی مانەوەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەمەریكا، پێشبینی هەیە دانوستانەكان سەرنج بخەنە سەر كۆپییەكی دەستكاریكراوی پێشنیازەكەی دوایی ئێران، كە لە پەراوێزی كارەكانی 81مین خولی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك پێشكەشی ئەمەریكای كرد و رەت كرایەوە.

ئەو زانیارییە لە لایەن سێ بەرپرسی تر دووپات كرایەوە، روونیان كردەوە كە تا ئێستە ناوەندگیرەكان لەگەڵ ئێران و ئەمەریكا لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ كۆتاهاتنی شەڕ و كردنەوەی گەرووی هورمز، بۆیە پێشبینی هەیە ئەمڕۆ دانوستانەكان دەست پێ بكەنەوە، ناوەڕۆكی دانوستانەكانیش پێشنیازی ئێرانە بە كردنەوەی گەرووی هورمز بەرانبەر بە لابردنی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *