پەرلەمانی عێراق تاوتوێی داهاتە نا نەوتییەكان دەكات

بینەر: (1.5K)

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یەكەم دانیشتنی ساز كرد و تیایدا ئەندامان سوێندی یاساییان خوارد و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ دووشەم پەرلەمان دووەم دانیشتنی ساز كرد و باسی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان كرا، بڕیاریشە شەمووی داهاتوو سێیەم دانیشتنی ساز بكات.

بەپێی نووسراوی كارنامەوی پەرلەمان كە لە فەرمانگەی كاروباری پەرلەمان دەكراوە، شەمووی داهاتوو پەرلەمانی عێراق سێیەم دانیشتنی یەكەم وەرز و ساڵی یاسادانانی شەشەم خولی لە سەعات 11:00ی پێش نیوەڕۆ ساز دەكات، كارنامەی دانیشتنەكە لە یەك بڕگەی پێك هاتووە، ئەویش بانگەشەی گشتییە بۆ تاوتوێكردنی داهاتە نانەوتییەكان.

شایەنی باسە هەفتەی رابردوو لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، هەیبەت حەلبووسی لە حزبی تەقەدوم و لە پشكی سوننە وەك سەرۆكی پەرلەمان و عەدەنان فەیحان لە گرووپی عەسائیب لە پشكی شیعە وەك یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فەرهاد ئەترووشی لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە پشكی كورد وەك دووەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *