هۆكاری تەمەنی درێژ.. شانەكانی بەرگریی تەمەنی مرۆڤ درێژتر دەكەن

بینەر: (384)

هەندێك هەن تەمەنیان بەراورد بە تەمەنی مامناوەندی بۆ مردن درێژتر دەبێت، وەك ئەوانەی تەمەنیان لە 100 ساڵ تێپەڕ دەكات. لەوبارەیەوە پسپۆرانی تەندروستی و بەپێی توێژینەوەكان، هۆكارەكەی بۆ شانەكانی بەرگریی دەگەڕێننەوە كە ئەو شانانە توانایان هەیە شانە ناسروشتییەكان لەناو ببەن.

پێگەی “عەرەبیە” كە هەواڵەكەی لە پێگەی “ساینس ده‌ێلی”ی وەرگرتووە كە لەوێدا توێژینەوەیەك لەبارەی بەساڵاچوونی مرۆڤ و هۆكارەكانی بڵاو كراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەكە كە 19ی ئەم مانگە ئەنجامەكەی بڵاو بووەتەوە، ئاماژە بەوە دەدرێ كە لەلای كەسانێك تەمەنیان بەراورد بە كەسانی تر زۆر درێژ دەبێت، ئەو شانە بەرگرییە زۆرەیە لەلایان، ئەو شانە بەرگرییە توانای هەیە شانە ناسروشتییەكان لەناو ببات كە دەینە هۆی دروستبوونی نەخۆشیی مەترسیدار.

باس لەوە دەكرێ كە ئەو شانە بەرگرییانە بە شانەی لیمفاوی لە جۆری CD4 (CD4 CTLs) ناو دەبرێن، ئەوان دەتوانن شانە گرێیەكان كە دەبنە هۆی شێرپەنجە لەناو ببەن، هەرچەند نەخۆشییەكە بتوانێ لە جەستەدا بە خێرایی گەشە بكات، بەڵام ئەو شانە بەرگرییانە خێراتر شانە ناسروشتییەكان لەناو دەبەن و رووبەڕووی نەخۆشییەكە دەبنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *