نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

بینەر: (513)

ەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی دنیا نرخی زێڕ دووبارە رووی لە هەزرانبوونەوە كردەوە و بۆ هەر مسقاڵێك زیاتر لە 15 هەزار دینار دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەم 31ـی ئاب، شاخەوان مەمەد خاوەن زێڕنگری ئیمان، بە “وشە”ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕی‌ دنیا دابەزی گەیشتە 4420 دۆلار كە نزمترین ئاستی زێڕە لە دوای 19ی ئابەوە. رۆژی هەینیش نرخەكان بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزیبوون.

زیاتر گوتی، ئەم جووڵە خێرایەی نرخی زێڕ بە هۆی ئەو پشێوییەوە هاتە ئاراوە، دوای دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئێران بۆ سەر پێگەكانی یەكتر لە ناوچەكەدا دروست بوو.

بەگوتەی شاخەوان، ئەو نرخەی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ‌ زیاتر لە 15 هەزار جیاوازی هەیە و نرخەكەی دابەزیوە.

نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 817 هەزار دینار

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 950 هەزار دینار

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *