ملوانكەی ئەڵماسی شاژنە نازڵی لە مۆزەخانەیەكی ڤیەنا دەدزرێت

بینەر: (493)

پۆلیسی نەمسا رای گەیاند، ملوانكەی ئەڵماسی شاژنە نازڵی كە هاوژینی شا فوئادی یەكەم بوو، لە مۆزەخانەی هونەرەكانی ڤیەنا دزرا و تا ئێستە دزەكان نەگیراون. ئەو ملوانكەیە لەلایەن خانەی ڤان كلیف ئاەند ئاربلز دیزاین و دروست كراوە.

پێگەی “عەرەبیە” كە دوێنێ هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، بۆ ئەوەیش پشتی بە رۆژنامەی “كرۆنن” بەستووە كە بەیاننامەكەی پۆلیسی نەمسای بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، ئەو ملوانكە لە ئەڵماس دروستكراوە كێشی 22 قیراتە، 673 بەردی پیرۆزی تێدا بەكار هێنراوە، لەناو جامخانەیەكی مۆزەخانەكەدا بووە، كاتێك دزەكان كە دوو كەس بوون و ملوانكەكەیان دزیوە، هەندێك گەشتیار لەو شوێنە بوون و كردەی دزییەكەیان بینیوە.

باس لەوە دەكرێ كە ئەو ملوانكەیە بۆ خێزانی پاشایەتیی پێشووی میسر دەگەڕێتەوە، شاژنە نازڵی لە ملی كردووە، دەكاتە هاوژینی شا فوئاد باوكی شا فارووق كە دەسەڵاتەكەی بە كودەتایەك لە ساڵی 1952ی سەدەی رابردوو هاتە رووخان.

پۆلیسی نەمسا رای گەیاند كە ئێوارەی پێنجشەمی رابردوو، دوو كەس كە دەمامكیان نەبەستبوو و یەكیان چەكدار بووە، چوونەتە ناو مۆزەخانەكە و بە دار جامخانەی ملوانكەكەیان شكاندووە و دزیویانە، لە كاتێكدا ژمارەیەك گەشتیار بینیویانن. ئیدارەی مۆزەخانەكەیش دەڵێن كردەیەكی دزیی بووە، بەڵام بۆ ئێستە زانیاریی زیاتر بڵاو ناكەنەوە، چونكە لێكۆڵینەوەی رژدی زیاتر دەكرێت.

باس لەوە دەكرێ كە ژمارەیەكی زۆری پۆلیس لەناو شارەكەدا بڵاوەیان پێ كراوە، بۆ دۆزینەوەی دزەكان سەگی پۆلیسی بەكار دێنن، بەڵام ئوەیش دەگوترێ كە ئەگەری زۆر هەیە ئەو دوو كەسە سەربە باندێكی دزی و تاوانكاریی گەورەتر بن.

د

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *