لافاوێكی وێرانكه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان نیپال و هه‌رێمی تبتی چینی گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه به‌لای كه‌مه‌وه تا ئێسته 165 كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سی تریش نزیكن له مه‌رگه‌وه. له نێو قوربانیانیش گه‌شتیارانی بیانی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی جیا جیا بوونی هه‌یه.
میدیاكانی چین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاویان كرده‌وه، 558 كه‌س تا ئێسته بێسه‌روشوێنن له ئه‌نجامی لافاو و ڕووچوونی قوڕ و خاك به شێوه‌یه‌كی فره‌وانیش ناوچه‌ی گیرۆنگی هه‌رێمی تبنی چینی گرتووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی چین سی سی تی ڤی بڵاوی كرده‌وه كه 260 كه‌س له كۆی ژماره‌ی بێسه‌روشوێنان كه‌سانی بیانین و ژماره‌ی ئه‌و كوژراوانه‌یشی له‌لایه‌نی چینییه‌وه تۆماركراوان ته‌نیا سێ كه‌سه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی نیپال بڵاویان كرده‌وه كه ته‌رمی 162 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش كۆی كوژراوان به‌هۆی ئه‌و لافاوه له دیوینی چین و نیپاله‌وه به‌یكه‌وه ده‌كاته 165 كوژراون.
















Leave a Reply