كوردستان باینجانی سپیی بەرهەم هێنا

بینەر: (52)

بەشی ڕەزگەری و ئەندازەی پاركەكانی زانكۆی سەڵاحەدین، جۆرێكی نوێی باینجانی بەسەركەوتوویی كە چاند رەنگی باینجانەكەش رەش نییە، بەڵكو سپییە.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی تەمووز، سامان عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین، بە “وشە”ـی راگەیاند، بەرهەمی باینجانی سپی لە بەشی ڕەزگەری و ئەندازەی پاركەكان- كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین، بە سەركەوتوویی هاتە بەرهەم.

زیاتر گوتی، ئەم بەرهەمە بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی بەشی ڕەزگەری و ئەندازەی پاركەكان چێنرا و دوای سەركەوتنی، لە ساڵانی داهاتوودا بەرهەمەكەی زیاتر دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *