گەنجێكی بەلجیكی كە كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بوو، دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە 26 ساڵ، ئەوكات بۆی دەركەوت كوڕی شازادە لۆران برای ڤیلیپ پاشای بەلجیكایە، ئەویش لە رێگەی “دی ئێن ئەی”ەوە زیاتر ئاشكرابوو و ئێستە وەك شازادەی خێزانی پاشایتیی ئەو وڵاتە ددانی پێدا نرا.
پێگەی “شەفەق نیوز” كە هەواڵەكەی لە میدیاكانی ئەوروپا و بەتایبەتی “تەلەگراف”ی بەریتانی وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ كە تەمەنی 26 ساڵە و كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە، دوای 26 ساڵ و لە رێكەوت و لە رێگەی پشكنینی “دی ئێن ئەی”ەوە ئاشكرابوو، دەكاتە كوڕی شازادە لۆرانی شا ڤیلیپ پاشای بەلجیكا، بۆیە بە رێوڕەسمێكی فەرمیی ئارام، ددانی پێدا نرا كە ئەویش شازادەی خێزانی پاشایەتیی بەلجیكایە.
باس لەوە دەكرێ كە دوای ئەوەی دەركەوت ئەو گەنجە لە خێزانی پاشایەتیی بەلجیكایە، چوارشەمی رابردوو شازادە لۆران بە فەرمی ناوی گەنجەكەی وەك كوڕی خۆی لە تۆمارە فەرمییەكاندا تۆمار كرد.
ئێستە بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ بە فەرمی بووەتە برای شازادەكان لویزی 20 ساڵ، نیكۆلای 20 ساڵ، ئەمیریكی 19 ساڵ، ئەوانە لە ژنی دووەمی لۆرانن كە ناوی كلێرە و لە ساڵی 2003دا هاوسەرگیریی لەگەڵ شازادە لۆران كردووە.
چیرۆكی ئاشكرابوونی بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ وەك شازادەی بەلجیكا بۆ سالانێكی درێژ دەگەڕێتەوە، دایكی بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ كە گۆرانیبێژ بووە بە “وێندی ڤان وانسین” ناسراوە، ناوی راستینەی “ئیریس”ە، پێشتر پێوەندیی سۆزداریی لەگەڵ شازادە لۆران هەبووە، بەڵام پاش ماوەیەك لە یەكتر جیا بوونەتەوە، لە ساڵی 2000دا بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ لە دایك بوو، بەڵام دایكی ئاشكرای نەكرد و بەتەنیا منداڵەكەی بەخێو كرد. بەمدواییە بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ پێی زانی و چوو پشكنینی “دی ئێن ئەی”ی كرد، دۆخەكەی ئاشكرا كرد.
ئێستەیش لەرووی فەرمییەوە بات كلیمان ڤاندینكیر كهوڤ وەك مافی یاسایی خۆی كە باوكی ددانی پێدا ناوە، هەمان ئەو میراتەی پاشایەتیی بەردەكەوێت كە خوشك و براكانی تری هەیانە.
دواتریش شازادە لۆران لە دوای پشكنینەكە بە كوڕە نوێیەكەی كە تازە پێی گەیشتووە گوتوویەتی، “لە ئێستەوە كار بۆ ئەوە دەكەم كە لە ژیاندا ئاسوودە بیت و هەست بەو ئاسوودەییە بكەیت”.
















Leave a Reply