سەرەڕای هەڕەشەكانی ئەمەریكا عێراق فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ فڕۆكەكانی ئێران دەكاتەوە

بینەر: (12)

سەرەڕای هەڕەشەكانی ئەمەریكا كە نابێت سزاكانی فەرامۆش بكرێن، باڵوێزی عێراق لە تاران ئاشكرای دەكات لە 24 سەعاتی داهاتوودا فڕۆكەخانەی نەجەف بەڕووی فڕۆكە ئێرانییەكان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئەیلوول یاسر عەبدولزەهرە باڵێوزی عێراق لە تاران لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی عێراق ئاشكرای دەكات لە 24 سەعاتی داهاتوودا فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ گەشتەكانی ئێران دەكرێتەوە و دەشڵێ‌، “هیچ بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی فڕۆكە ئێرانییەكان نەدراوە كۆمپانیاكان خۆیان لە ترسی سزاكانی ئەمەریكا خزمەتگوزارییەكانیان راگرتووە”.

لە هەشتی ئەم مانگە ئەمەریكا سزای بەسەر كەشتی فڕۆكەوانی ئێران سەپاند و هۆشداریشی بە وڵاتان داوە كە سزاكان جێبەجێ بكەن و رێگە بە نیشتنەوەی فڕۆكە ئێرانییەكان نەدەن.

پێشتر حكوومەتی عێراق بە فەرمی رای گەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكا دەكات بۆ ئەوەی لێخۆشبوون بە هەندێك فڕۆكەخانەی عێراق بدات بە هۆی ئەو پێوەندییە مرۆیی و ئاینییەی لە نێوان عێراق و ئێران هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *