زانا هۆڵەندییەكە وریایی دەدات

بینەر: (526)

ماوە ماوە دەردەكەوێت و لێدوانێكی تۆقێنەر دەدات، جارێكی تر فرانك هۆگربیتس زانا و بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی وریایی لە رۆژانێكی سەخت لە داهاتوویەكی نزیك دەدات، ئەو لە لاپەڕەی خۆی لە سۆشیال میدیا ئاماژەی كردووە كە رۆژانێكی یەكلاكەرەوە چاوەڕوانمان دەكات.

ئەو زانایەی كە خاوەن بیردۆزی كاریگەریی جووڵەی هەسارەكانە لەسەر چالاكییە بوومەلەرزەییەكان لەسەر زەوی، ئاماژە دەكات كە ئەمڕۆ كۆمەڵەی خۆی لێكنزیكبوونەوەیەكی گەردوونی لە نێوان هەسارەكان و مانگ بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەتی هەسارەكانی زوهرە و عەتارد و موشتەری، كاتێك سبەی بەر لە تەواوبوونی مانگ، عەتارد دەكەوێتە سەر یەك هێڵ لەگەڵ رۆژ و زەویدا و بەو هۆیەوە كۆمەڵەی خۆی لە رۆژانی داهاتوودا چەندان رووداو بەخۆیەوە دەبینێت، بۆیە چاوەڕوان بن.

شایەنی باسە لە ماوەی رابردوو چەندان بوومەلەرزە لە دنیا بە گوڕی جیاجیا روویان دا، لەوانە لە ڤەنزوێلا و كۆڵۆمبیا و ژاپۆن و میسر و ئێران و توركیا و هیتریشی ، ئەگەرچی زانایان پێیان وایە كە بوومەلەزە پێشبینی ناكرێت، بەڵام ئەو زانا هۆڵەندییە سوورە لەسەر بیردۆزەكەی و پێوەندیی جووڵەی هەسارەكان بە چالاكی بوومەلەرزەزانی لەسەر زەوی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *