ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاویان كرده‌وه، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه شه‌وی ڕابردوو له ویلایه‌تی سامارا ده‌یان درۆنی ئۆكراینیان خستووه‌ته خواره‌وه، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراینیایش ڕایانگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی رووسیا پێنج كه‌س له ئۆكراینا كوژراون.
هێرش و بۆردمانه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، دامه‌زراوه و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج، به تایبه‌ت شوێنی مانه‌وه و خانوو و باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون و ئۆتۆمبێلی خه‌لكی سڤیل.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ئۆكراینیا دووپاتیان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر ویلایه‌تی سامارای ڕووسیا، پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كۆیبیشیڤیان به ئامانج گرتووه. ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ی ویلایه‌تی سامارا ڕۆژانه 73 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێوێت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی ئۆكراینا ئاشكرایان كرد، له ئه‌نجامی بۆردمانكردنی ناوچه جیا جیاكانی وڵاته‌كه پێنج كه‌س به‌لای كه‌مه‌وه كوژران،
















Leave a Reply