خامنەیی: هێزەكانی ئەمەریكا لە دەریای عەرەبیش دەردەكەین

بینەر: (10)

موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێ‌، “بەمنزیكانە هێزەكانی دوژمن لە دەریای عەرەبیش دەردەكەین”. موجتەبا باس لەوەیش دەكات بەگوێرەی “حیساباتی خودایی” ئێران هێزی یەكەمە لە دنیادا.

بە بۆنەی هەفتەی بەرەنگاری شەڕی عێراق و ئێران كە لە هەشتەكان رووی دا، لەگەڵ یادی كوشتنی حەسەن نەسروڵا سكرتێری پێشووی حزبوڵای لبنانی، موجتەبا خامنەیی پەیامێكی درێژی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا دەڵێ‌، “هێزەكانی دوژمنانمان لە ئاوەكانی باشووری ئێران دوور خستەوە و بەمنزیكانەیش لە دەریای عەرەب دەریان دەكەین”.

موجتەبا خامنەیی باس لەوە دەكات، هەندێك كەس ئێران بە چوارەم هێزی دنیا دادەنێن، بەڵام بەگوێرەی “حیساباتی خودایی” ئێران هێزی یەكەمە.

لە دوای كوشتنی باوكی لە 28ی شوباتی رابردوو، موجتەبا خامنەیی بووەتە رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڵام تا ئێستە جگە لە نووسراو، هیچ پەیامێكی دەنگی و ڤیدیۆیی نەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *