حەج و عومرە ئاگەدارییەكی بەپەلەی بڵاو كردەوە

بینەر: (9)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دوا ئاگاداری ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە دەكات كە ناویان بۆ فەریزەی حەج تۆمار كردووە و فۆرمەكانیان كەمكوڕیی تێدایە.

ئەمڕۆ یەكشەم 13ی ئەیلوول، كاروان ستوونی گوتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی كوردستان رای گەیاند، ئاگەداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەكەنەوە كە لە رێگەی سیستەمی ناونووسینی حەجەوە كورتەنامەیان بۆ چووە تا هەڵە و كەمكوڕییەكانی ناو فۆرمەكانیان چاك بكەن، ئەگەر تائێستە زانیارییەكانیان بە دروستی پڕنەكردووەتەوە، ئەوا دوا مۆڵەت بۆ راستكردنەوەیان رۆژی سێشەم 15ی ئەیلوولە.

هەروەها داوای لە هاووڵاتییان كرد، بە هیچ جۆرێك نامەكانی ئاگاداركردنەوە پشتگوێ نەخەن و دەستبەجێ پێداچوونەوە بە فۆرمەكانیاندا بكەن. چونكە وەك ئەو دەڵێت، هەر كەسێك تاوەكو ئەو وادەیەی دیاریكراوە كێشەی فۆرمەكەی چارەسەر نەكات، بە تەواوی لە پرۆسەی تیروپشكی ناوی حاجییان بێبەش دەكرێت و مافی بەشداریكردنی نامێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *