سوپای پاسدارانی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ڕای گەیاند، کەشتییەکی نەوت هەڵگر دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتووە لە گەرووی هورمز، ئاگری گرتووە و هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە شکستیان هێناوە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە گەرووەکە داخراوە و بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سوپای پاسداران ڕوونی کردەوە کە کەشتییە نەوت هەڵگرەکە ناوی “ئەلغایا”یە و هەوڵی داوە لە ناوچەی قەدەغەکراوی باشووری گەرووی هورمزەوە تێپەڕێت. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئێمە هۆشداریمان دابوو لەبارەی مەترسیی ڕێڕەوە نایاساییەکەی باشوورەوە و ڕایدەگەیەنین کە گەرووی هورمز داخراوە و هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە.
هەروەها ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەوڵەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە لە کەشتییە نەوت هەڵگرە زەبەلاحەكەدا شکستیان هێناوە و بەتەواوی ئاگری گرتووە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە عومان ئەو کۆبوونەوە هەرێمییەی دوا خست کە بڕیار بوو ڕۆژی دووشەم لە شاری سەڵاڵە سەبارەت بە گەرووی هورمز بەڕێوە بچێت، بە هۆکاری “دڵنیابوون لە بوونی سازان”.
















Leave a Reply