سەرچاوەیەكی ئەمەریكی بە میدیای سعوودی راگەیاند، هێشتا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گرەو لەسەر باری ناوخۆی ئێران دەكات، دەیەوێ ناڕەزایی خەڵك زیاتر بێت بۆ ئەوەی چاكتر مەرجەكانی بەسەر ئێران بسەپێنێت.
ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئەیلوول سەرچاوەیەكی ئەمەریكی بە كەناڵی حەدەسی سعوودی راگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ بۆ دۆخی ئێران چارەسەرییەكی هەمیشەیی دەوێت، بەشێوەیەكی سەرەكیش گرەو لەسەر باری ناوخۆی ئێران دەكات.
سەرچاوەكە روونی دەكاتەوە، ترەمپ چاوەڕێ دەكات بە هۆی خراپبوونی باری ئابووری ئێران، ناڕەزایی خەڵكی ئێران زیاتر بێت و ئەوكات دەتوانێ لە دانوستاندنەكان تەواوی مەرجەكانی خۆی لە گفتوگۆكان بەسەر ئێران بسەپێنێ.
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئێران ئاشكرای كرد، پێشنیارێكی بە ئەمەریكا داوە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام دواتر میدیای ئەمەریكی رای گەیاند، ترەمپ پێشنیارەكەی رەت كردووەتەوە.
















Leave a Reply