ترەمپ: بەمنزیكانە سەركەوتن بەدەست دێنین

بینەر: (607)

هاوكات لەگەڵ راپۆرتەكانی باسی دەست پێكردنەوەی دانوستانە ناراستەوخۆكان لە نیویۆرك لە نێوان ئێران و ئەمەریكا بە ناوەندگیریی قەتەر دەكەن، ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە ئێران بە هیچ شێوەیەك نابێتە خاوەن چەكی ناوەكی و بەمنزیكانە وڵاتەكەی سەركەوتن بەدەست دێنێت.

بەرپرسانی ئەمەریكا ئاماژەیان كرد كە ترەمپ ئامادەیە لە بەرانبەر هەنگاونانی تاران لە بەرنامە ناوەكییەكەی، سزای سەری سووك بكات و پارە بلۆككراوەكانی ئازاد بكات، ترەمپ دووپاتی كردەوە كە هەرگیز ئێران دەستی بە چەكی ناوەكی ناگات و خۆشیان ئەوە باش دەزانن.

ئەو پەیامەی ئەمەریكا هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی قەتەر و پاكستان بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان و گەیشتن بە رێككەوتنێك لە نێوان هەردوو وڵات، ئێران لە پێشنیازەكەی هەفتەی رابردوو تەنیا باسی كردنەوەی گەرووی هورمزی بەرانبەر بە لابردنی سزاكانی سەری و ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی كرد، كەچی ئەمەریكا سوورە لەسەر باسكردنی دۆسیەی ناوەكی ئێران و سازشكردنی لەو دۆسیەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *