سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لێدوانه‌كانی باڵوێزی وڵاته‌كه‌ی له په‌كین ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكای نه‌خستووه‌ته به‌رده‌م شی جین پینگی سه‌رۆكی چین له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، پرسیار و بابه‌تی كڕینی چه‌كی ئه‌مه‌ریكیم له‌لایه‌ن چینه‌وه نه‌خسته به‌رده‌م شی، ئه‌وه‌یش ڕوو نادات.
پێشتر ده‌یڤد بیردیۆ باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له چین بۆ فۆكس نیوز ئاشكرای كرد، تره‌مپ به سه‌رۆكی چینی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكا چه‌ك به ته‌واوی وڵاتانی دنیا ده‌فرۆشێت، له‌باره‌ی ئه‌و چهكانهیشی ئه‌مه‌ریكا به تایوانی ده‌فرۆشێت، تره‌مپ پرسیاری له شی كردووه، ده‌كرێ له قۆناغێكدا ئێوه‌یش خواستی كڕینی چه‌كی ئهمهریكیتان هه‌بێت.
له‌وباره‌وه په‌كین خۆی به دوورگرت له وه‌ڵامدانه‌وه و باسكردنی قسه‌كانی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له په‌كین، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین كوه جیا كۆن گوتی، چین كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی تواناكانی خۆی ده‌كات و پابه‌نده به پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی دنیا.
















Leave a Reply