ئاگادارییەک بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی 140 لە هەولێر

بینەر: (1.3K)

ئەمڕۆ شەموو 25ی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئاگادارییەکی گرنگی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی 140 بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکە کە دەست “وشە” کەوتووە، لە ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی 26ی نیسانی 2026، تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن کە ناوی سەرۆک خێزانەکانیان لە فۆرمی خۆراکدا بە پیتی ئەلیف (ئـ / أ) دەست پێ دەکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *