هاوكات لەگەڵ ئەو دۆخە هەستیارەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، ئەمڕۆ دووشەم چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغدا كۆ بوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد، لەوانە دۆخی عێراق و كشانەوەی هێزیی سەربازیی ئەمەریكا و هاوپەیمانان و كێشەی فڕكەخانەكانی عێراق و داماڵینی چەك.
بەپێی راگەیاندنێكی نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، چوار سەرۆكایەتییەكە باسی گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامییان لە عێراق كرد، زەیدی باسی كورتەیەكی سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و دیدارەكانی لە نیویۆرك كرد، باسی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی عێراق كرا، هاوكات باسی ئامادەسازییەكان بۆ ئاهەنگێڕان بە رۆژی سەروەری، واتە كشانەوەی هێزی سەربازیی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە كۆتای ئەم مانگە كرا.
جیا لەوانە باسی پاڵپشتی لە داوای حكوومەتی عێراق لە ئەمەریكا بۆ چاوپۆشی لە فڕۆكەخانەی نەجەف لە سزاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بۆ سەر كەرتی فڕۆكەوانی ئێران، بەشداران باسی گرنگیی تەواوكردنی كابینەی حكوومەتیان كرد و دووپاتیان كردەوە كە بڕیاری شەڕ و ئاشتی بە دەستی دەوڵەتە و داماڵینی چەك بە پێی چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەكان ئەنجام بدرێت.
















Leave a Reply