سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، واشنتن ڕه‌زامه‌ندی به هاتن و چوونی گه‌شتی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران دا، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه قورسترین سزای سه‌پاندووه‌ته سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وانی ئێران و هه‌ر فڕۆكه‌خانه و كۆمپانیایه‌ك یارمه‌تییان بدات و پێشوازییان لێ بكات و سووته‌مه‌نی به فڕۆكه‌كانی ئێران بدات، قورسترین سزا ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه بۆ كه‌ناڵی “حوڕه” قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، به‌خشینه‌كه ته‌نیا فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێته‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی ڕاگه‌یاندن و ماوه‌ی كاركردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و به‌خشین و لێخۆشبوونه دوای پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ تۆم باراكی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق دێت، كه تێیدا داوای لێكردبوو، لێخۆشبوو‌ن و به‌خشین بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ربكه‌ن، تا له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه، دوای پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، باراك داواكه‌ی زه‌یدی به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانه‌ی پێوه‌ستن به جێبه‌جێكردنی سزاكان ڕاگه‌یاند و بۆی ڕوون كردوونه‌ته‌وه، كه پێویسته لێخۆشبوو‌ن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ربكرێت، چونكه ئه‌وێ شوێنێكی گرنگی سه‌ردانكه‌رانی ئاینییه و ناكرێ زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت.
















Leave a Reply