وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك كۆبوونه‌وه و تاوتوێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی میلیشیاكان و ڕێگرتن له به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و پاراستنی سه‌روه‌ری ته‌واوی عێراقیان كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، زه‌یدی و رۆبیۆ به وردی باسیان له داهاتووی هاوبه‌شایه‌تی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرد، هاوكات پرسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و چه‌كداماڵینی میلیشیاكان و ڕێگرتن له به‌كارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق ته‌وه‌ره گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا بوون.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێت، كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
















Leave a Reply