وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، واشنتن به ڕژدی له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ به ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دنیا ده‌ڕوانێ و هۆشداری و هه‌ڕه‌شه‌یشی به ئێران دا، له ئه‌گه‌ر په‌لاماردانی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دنیا، لێكه‌وته‌كانی بۆ سه‌ر ئێران مه‌ترسیدار ده‌بن.
ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانی بۆ تۆڕی فۆكس نیوز گوتی، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌كات، ئێمه‌یش به ڕژدییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێران وه‌ك وڵات نییه، به‌ڵكوو ئه‌و ڕژێمه‌یه كه حوكمی ده‌كات، ئێسته گه‌رووی هورمز كراوه‌یه و تێپه‌ڕینی نه‌وت تێیدا به‌رده‌وامه و ئاستی هه‌نارده‌كردنیش نزیكبووه‌ته‌وه له دۆخی به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئێران ده‌یه‌ویست چه‌ك و جبه‌خانه‌كه‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی ناوچه‌كه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنێت و دوای ئه‌وه‌یش چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات.
















Leave a Reply