بینەر:
(12)
ئامارێك كە لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ دووشەم بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات لە مانگی ئاب/ئۆگەستی ڕابردوودا لە عێراق، پێنج هەزار و 700 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار كراوە و 21 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیریش تۆمار كراوە.
بەگوێرەی ئامارەكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بەغدا لە ڕیزی یەكەمی ئەو شارانە دێ كە زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەی لە مانگی رابردوو تێدا تۆمار كراوە، لە بەرانبەر شاری مووسڵ زۆرترین حاڵەتی هاوسەرگیری لێ ئەنجام دراوە.
لە ئامارەكەدا هاتووە، لە كۆی گشتیی پێنج هەزار و 700 حاڵەتی جیابوونەوە، بە تەنیا لە بەغدا دوو هەزار و 470 حاڵەت بووە، لە بەرانبەردا پارێزگای میسان كەمترین حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار كراوە و تەنیا 111 هاوسەر لە یەكتر جیا بوونەتەوە.
















Leave a Reply