سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاندی بیرنهام ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌كی سعوودیه دا، تا له‌نده‌ن خزمه‌تگوزاری گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕۆكه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات، به ئامانجی به‌رگریكردن له سنووره‌كان و سه‌روه‌ری سعوودیه به‌هۆی هێرشی حووسیه‌كانه‌وه.
ئه‌و داوایه‌ی سعوودیه له كاتێكدایه كه حووسییه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سعوودیه چڕ كردووه‌ته‌وه و به‌ره‌ی جه‌نگیان به ته‌واوی فره‌وان كردووه، له كاتێكدا له ناوچه‌كه جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش دژی ئێران بوونی هه‌یه و چه‌ندان مانگه درێژه‌ی كێشاوه و تا ئێسته‌یش كۆتایی نه‌هاتووه.
ئاندی بێرنهام سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌میانه‌ی قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وان به‌ر له ڕۆیشتنی بۆ نیویۆرك و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی، داوایه‌كمان له سعوودیه پێگه‌یشت تا پشتیوانی سه‌ربازییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مشه‌و ڕه‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر داواكه‌ی سعوودیه دا و خزمه‌تگوزاری گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سعوودیه به ئامانجی به‌رگریكردن له سه‌وه‌ری وڵاته‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتی، سعوودیه به كرده‌یی ڕووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه و ئێمه‌یش پیویستمان به‌وه‌یه ئه‌و ڕێڕه‌وی پێوه‌ندییانه به كراوه‌یی بمێننه‌وه، بۆیه ڕه‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر داواكه‌ی سعوودیه دا.
به‌ریتانیا و سعوودیه هاوپه‌یمانی سه‌ربازی و ستراتیجی یه‌كترن له چه‌ندان ده‌یه‌ی ڕابردوو، هاوكات به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری چه‌كه بۆ سعوودیه و ئه‌مساڵیش له‌نده سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی “سكای سابر”ی له سعوودیه بڵاوه پێكرد، تا به‌رپه‌رچی هێرشی مووشه‌كی ئێران بداته‌وه.
















Leave a Reply