كەناڵێكی ئەمەریكی: نەتەنیاهۆ بە نهێنی سەردانی ئیماراتی كردووە

بینەر: (9)

كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، دوێنێ‌ یەكشەم بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بە نهێنی سەردانی ئیماراتی كردووە و تاوتوێی شەڕی ئێرانی كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم 28ی ئەیلوول، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن باسی سەردانەكەی كردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەی كردووە، نەتەنیاهۆ لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات بە نهێنی كۆبوونەتەوە و باسی شەڕ و ململانێی ئێرانیان كردووە.

نووسینگەی نەتەنیاهۆ و وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات، ئامادە نین بۆ كەناڵەكە پشتڕاستی زانیارییەكان بكەنەوە.

پێشتریش میدیای ئیسرائیل ئاشكرای كرد بەر لە هێرشەكەی حەماس لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات زانیاریی لەسەر هێرشەكە بە نەتەنیاهۆ داوە.

لە راپۆرتەكەی ئەمڕۆی سی ئێن ئێندا دەگوترێ‌، ئیسرائیل هانی ئیماراتی داوە بۆ ئەوەی سەرنج لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە نەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *